گرەوی تۆپی پێی فەڕەنسی

گرەو دابنێ لەسەر تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسی هەموو هەفتەیەک لە بێت فیناڵ. باشترین ئەگەر و پۆینتەکان بدۆزەرەوە بۆ یاریەکانی خولی پلە یەک و پلە دووی فەڕەنسی لەگەڵیشیدا یاریەکانی جامی فەڕەنسا ناسراو، گرەو دابنێ لەسەر یانەکانی وەک پاریس ساینت جێرمان لە هەفتەیەکدا و دواتر پێشبینی یاریەکی ئەجاسیۆ بکە بۆ هەفتەکەی تر. کاتێک دێتە سەر باسی تۆپی پێ فەڕەنسا زۆری هەیە پێشکەشی بکات، زیاتر بزانە لەسەر گرەوی تۆپی پێی فەڕەنسی لێرە لە بێت فیناڵ!

چۆن گرەو بکەیت لەسەر تۆپی پێی فەڕەنسی

بۆ هەر یاریەک لە خولە لوتکەکانی فەڕەنسا دەتوانیت چەند گرەوێی جیاواز دابنێیت، کە دەست پێ دەکات لە پێشبینی کردی ئەنجامی تەواو بۆ پێشبینی کردنی ژمارەی ئەو گۆڵانەی لە یاریەکەدا تۆمار دەکرێن. تەنیا کلیک لەسەر ئەو یاریە بکە کە هەڵتبژاردووە تا ببینیت چەند ئەگەری تێدا هەیە و بە ئاسانی گرەوی خۆت زیاد بکە بۆ پسوڵەی گرەوەکەت، دەتوانیت گرەوی تەنیا دابنێیت یاخود گرەوی چەند دانەیەک و تێکەڵ کە ئەمەیان بڕی براوەی پێشبینیکراوت زیاتر دەکات. ئەگەر دەتەوێت چەند گرەوێک دابنێیت لەسەر تەنیا یەک یاری دەتوانیت دروستکەری گرەو "Bet Builder" بەکاربهێنیت.

ئەنجامی کۆتاییەکانی وەرزەکە

لە بێت فیناڵ تەنیا ئەوە نییە کە بتوانیت گرەو لەسەر یاریەکان یان ڕوداوەکان دابنێیت بەڵکو دەتوانیت پێشبینی ئەنجامی کۆتاییی خولەکانی تۆپی پێی فەڕەنسی بکەیت. بۆ نمونە پاڵەوانی خولی پلە یەک ناسراو بە لیگ 1 یاخود هەڵبژاردنی تیمێک کە لە کۆتایی وەرزەکە لە 3 ڕیزبەندی پێشەوە دەبێت. ئەگەر 100٪ دڵنیایت کە یانەی دڵخوازت خولەکە دەباتەوە، گرەوەکانت دابنێ پێش ئەوەی وەرزەکە دەست پێ بکات و ببینە کە ئەنجامەکان چۆن دەبن بۆ تۆ و یانەکەت.

هەژمارکردن و جێگیربوونی گرەوەکەت

بۆ ئەوەی ئەزمونت لێرە زیاتر بکەین لە بێت فیناڵ ئێمە ڕاستەوخۆ بردنەوەکانت بۆ دەکەینە سەر جزدانە ئۆنلاینەکەت. بەم ڕێگایە تۆ دەتوانیت لە هەمان کاتدا گرەوێکی نوێ دابنێیت یاخود پارەکەت ڕابکێشیت بۆ سەر هەژمارە بانکیەکەت. بردنەوەکانت دەژمێردرێت بە لێکدانی بڕی گرەوەکەت لە پۆینتەکانی ئەوروپی. ئەگەر گرەوێکت دانا بە پۆینتەکانی ئەمریکی یاخود بەریتانی ڕەنگە جیاوازیەکی زۆر کەمیان هەبێت.

کاش ئاوت

ئەگەر لە حاڵەتێکدا ویستت گرەوەکەت وەرگریتەوە پێش ئەوەی ڕوداوێک یان یاریەک کۆتایی هاتبێت دەتوانیت بژاردەی کاش ئاوت بەکار بهێنیت. ئەوەی کاش ئاوت پێشکەشت دەکات دیاری دەکرێت لەسەر بنەمای ئەو دۆخەی گرەوەکەت کە لەکاتی براوەدا بێت بۆ نمونە بە گۆڵ لە پێش بێت. هیچ کاش ئاوتێک پێشکەش نەکرێت ئەگەر گرەوەکەت زۆر دوور بێت لە سەرکەوت، ئەگەر وا دیار بوو کە هێشتا دەکرێت بیبەینەوە ئەوا ئێمە کاش ئاوتەکە بە پێی چەند لێکدانەوەیەک و چەند فاکتەرێک پێشکەش دەکەین. بۆ نموونە تۆ پێشبینی بردنەوەی مۆناکۆت کردووە و لەو کاتەدا یاریەکە بەرامبەرە 0-0، بە ئەگەری زۆر کاش ئاوت بەردەست دەبێت بەڵام لەو بڕە کەمتر دەبێت کە ئەگەر مۆناکۆ گۆڵێکی هەبووایە. بۆ ئەوەی بزانیت ئایا ئەگەری پێشکەش کردن کاش ئاوت هەیە دەتوانیت سەیری گرەوەکەت بکەیتەوە لە پسوڵەکانی خۆت کاتێک هێشتا یاریەکە بەردەوامە.

پەخشکردنی ڕاستەوخۆی تۆپی پێی فەڕەنسی

دوای ئەوەی پێشبینیەکانت دانا بە ئەگەری زۆرەوە دەتەوێت بزانیت یاریەکەت چۆن دەڕوات. و لەبەر ئەم هۆکارە ئێمە هەلی ئەوە دەدەین کە بتوانیت سەیری بکەیت و ڕۆژانە چەندین یاری بە ڕاستەوخۆ لە پلاتفۆڕمەکەی ئێمە پەخش دەکرێت. بۆ ئەوەی بزانیت کام یاریانە پەخش دەکرێن دەتوانیت سەیری لاپەڕەی ڕاستەوخۆ بکەیت