Betfinal
icon

وەرزشەکان


لە بێت فیناڵ (Betfinal)، ئێمە پابەندین بەوەی کە باشترین ساتی گرەو کردن بۆ کڕیارانمان و گرەوکاران دابین بکەین. گرەوی وەرزشی و یارییەکانی گازینۆ دەکرێت ئەزمونێکی خۆش و پڕ چێژ دابین بکات و ئێمە بەوپەڕی توانامانەوە کار دەکەین تا دڵنیابینەوە بەو شێوازە دەمێنێتەوە. لەبەر ئەمە، بابەتی بەرپرسیارێتی یاریکردن تەواو بە هەند وەردەگرین و پێشنیاری ئەوەش دەکەین بۆ کەستەمەر و یاریزانان کە هەمان شت بکەن بۆ دڵنیابونەوە لە ئەزمونێکی ئەرێنی هەموو کاتێک و بۆ ڕێگە گرتن لە هەر کێشەیەکی ئاسایی کە ڕوودەدات پێش ئەوەی چانسی ئەوەی هەبێت ببێت بە کێشەیەکی گەورە.   1.

سنوری پارەکردنە سەر هەژمار

دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە بەشی خزمەتگوزاری کەستمەر لە ڕێگەی ئەو ئیمەیڵەی هەژمارەکەت لەسەر دروستکردووە، و ئەوان یارمەتیت دەدات بۆ دانانی سنورێک بۆ پارەکردنە سەر هەژمار ئەم سنورە دەکرێت ڕۆژانە بێت، هەفتانە یان مانگانە. دەتوانیت ئیمەیڵەکەت بنێریت بۆ هەر یەک Helpdesk@betfinal.com یان Account@betfinal.com.

2. خۆ-دورخستنەوە

ئەگەر هەست دەکەیت کێشەی قومارکردنت هەیە و دەتەوێت هەنگاوی خێرا بنێیت، ئێمە بژاردەی دوورخستنەوەی خۆت لە هەژمارەکەت پێشکەش دەکەین بۆ ماوەیەک کە بەپێی بڕیاری خۆت بێت. ئاسانکاری ماوەی-دورکەوتنەوە لە ژێر "هەژمارەکەم" کاتێک کا چونە ژورەوەت کردووە بۆ هەژمارەکەت ڕێگەت پێدەدات کە هەژمارەکەت بۆ ماوەیەکی کاتی دابخەیت کە ماوەکە 1 کاتژمێر، 3 ڕۆژ، 1 هەفتە، 2 هەفتە یان 1 مانگ بێت. ئەگەر دەتەوێت هەژمارەکەت بۆ ماوەیەکی جیاواز دابخەیت لەوەی دامانناوە یان بۆ ماوەیەکی نادیار، تکایە پەیوەندی بکە بە تیمی بەشی خزمەتگوزاری کڕیار لە ئیمەیڵەکەی کە تۆمارت کردووە، بە ڕوونی بنوسە 'خۆ-دورخستنەوە' و ئەو ماوەیە بنوسە کە دەتەوێت خۆت-دوربخەیتەوە. هەروەها پێزانینمان هەیە بۆ هەرجۆرێکی تری کاردانەوە و فیدباک کە هەتبێت دەربارەی هۆکاری داخستنی هەژمارەکەت، بەتایبەت ئەگەر بابەتێک بێت کە ئێمە بکرێت باشتری بکەین.

3. تاقیکردنەوەی هەڵسەنگاندنی-خۆت

ئەگەر هەست دەکەیت کە ڕەنگە کێشەی قومارکردنت هەبێت، ئەم پرسیارانەی خوارەوە لە خۆت بکە و بەهەندی وەربگرە: - هێج کاتێک کار، خوێندنگە، کۆلێج یان هەر بەرپرسیارێتیەکی ترت لەدەست چووە لەبەر قومار؟ - تۆ قومار دەکەیت وەک ڕێگایەک لە دەرچون لە بێزاری یان غەمباری؟ - ئەگەر پارە بدۆڕێنیت لە قوماردا، چۆن هەست دەکەیت؟ وات لێدەکات کە بتەوێت قوماری زیاتر بکەیت؟ - هیچ کاتێک قومارت بە پارەیەکەوە کردووە کە داتناوە بۆ پسوڵە، کرێی خانوو، خواردن، هتر.؟ - هیچ هەست بە تاوان دەکەیت دەربارەی ئەو کاتەی کە بۆ قومارکردن بەسەری دەبەیت؟ - هیچ کەسێک ئاماژەی بەو کاتە داوە کە لەسەر قومارکردن بەسەری دەبەیت؟ - هیچ کات بیر لە دزی کردن، درۆکردن یان فرۆشتنی کەلوپەلت دەکەیتەوە بۆ بەدەستهێنانی پارەی قومارکردن؟ - هەست بە لەدەست دەرچون دەکەیت دەربارەی ئەوەی لەسەر قومارکردن خەرجی دەکەیت؟ هەست بە بێزاری دەکەیت ئەگەر پێویست بێت لەسەر شتی تر یان چالاکی تر خەرجی بکەیت؟ - ئایا قومارکردن هەڵدەبژێریت وەک لەوەی کات بەسەر بەریت لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت؟ - ئەگەر بدۆڕێت، هەست دەکەیت کە پێویستە بە خێرایی ئەوەی دۆڕانوتە بیبەیتەوە؟ - ئایا فشار و سترێس وات لێ دەکات قوماری زیاتر بکەیت؟ - ئایا قومارکردن غەمبارت دەکات؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بوو بۆ یەکێک یان زیاتر لەم پرسیارانە، ئەوا ڕەنگە کێشەی قومارکردنت هەبێت و پێشنیارت بۆ دەکەین کە چات بکەیت لەگەڵ یەکێک لە ئەندامە تەرخانکاراو و هاندەرەکانی تیمی خزمەتگوزاری کڕیاری ئێمە بکەیت یان پەیوەندی بکەیت بە یەکێک لە ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان کە دروستکراون بۆ یارمەتیدان لە کێشەی قومارکردندا کە لە خوارەوە لینکەکانیمان داناوە: - گامکەیر (GamCare) http://www.gamcare.org.uk گامکەیر (GamCare) بەردەستخەرێکی پێشکەوتویی زانیاری، ئامۆژگاری، پشتگیری و ڕاوێژکاری خۆراییە بۆ بۆ ڕێگەگرتن و چارەسەرکردنی کێشەی قومارکردن. - چارەسەری قومارکردن (Gambling Therapy) https://www.gamblingtherapy.org/en بەشێکە لە کۆمەڵەی خێرخوازی گۆردن مودی بەریتانی، چارەسەری قومارکردن یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی پشتگیری بە ئۆنلاین لە جیهاندا بۆ ئەو کەسانەی بە خراپی کاریگەری قوماریان لەسەرە. - جی ئەی (GA) http://www.gamblersanonymous.org/ga ئافرەتان و پیاوان ئەزموونی خۆیان باس دەکەن، هێز و هیوای خۆیان بەش دەکەن بۆ چارەسەر کردنی کێشە هاوبەشەکەیان و یارمەتی کەسانی تر دەدەن بۆ ئەوەی هەمان شت بکەن. - گامانۆن (Gamanon) https://www.gam-anon.org پابەندن بە بەخشینی زانیاری بۆ خەڵکی گشتی دەربارەی کێشەی (زۆرلێکەر) قومارکردن و کاریگەرییەکانی لەسەر خێزانەکان و کەسە خۆشەویستەکان.
Betfinal

لینکەکان

validator
تکایە helpdesk@betfinal.com بەکاربێنە بۆ پەیوەندی بە ئێمەوە
Betfinal.com لەلایەن کۆمپانیای Final Enterprises N.V. Kaya Richard J. Beaujon z/n Curaçaoand Netglenn Ltd، 75 Prodromou Avenue، Oneworld Parkview House، 2063، Nicosia, Cyprus وەک بریکاری پارەدان کاردەکات. Betfinal.com لە ژێر مۆڵەتی مۆڵەتدا کار دەکات (ژمارە مۆڵەت: 1668/JAZ) لە وڵاتی Curaçao.

In order to register for this website, the user is required to accept the General Terms and Conditions. In the event the General Terms and Conditions are updated, existing users may choose to discontinue using the products and services before the said update shall become effective, which is a minimum of two weeks after it has been announced.